لەناوچەیەکی هەرێم لەسەر نۆرەگرتنی سووتەمەنی شەڕ ڕوویدا و کوژرا و بریندار هەیە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سووتەمەنی کوردستان


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە قەزای خەبات، لە بەردەم پاڵاوگەی كۆمپانیای كار، لەسەر نۆرەگرتنی تانكەر بۆ بارکردنی سووتەمەنی، شەڕە تەقە روویداو بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و یەكێكیش بریندار بوو.
 
شەڕەکە لەنێوان شۆفێرێک و پاسەوانی پاڵاوگەی کۆمپانیای کار ڕوویداوە، لە ئەنجامدا دووکەس دەکوژرێت و کەسێکیش بریندار دەبێت.
 
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە شەڕەکە بڵاوبووەتەوە، دوو کەس لە دووریی دوو بۆ سێ مەترێکەوە بە چەکی کڵاشینکۆڤ تەقە لە یەکتر دەکەن، کەسێکی دیکە وێنەیان دەگرێت، دوای ئەوە هەردوو کەسەکە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە دەکەونە سەر زەوی.
 
کامەران کەریم