وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە کوردستان ئێران کۆماری ئیسلامی ئیسماعیل بەقایی


15 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات کە وەڵامی هێرشەکەی ئەم دواییە دەداتەوە کە شوێنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تاران مافی بەرگری لە خۆی هەیە لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی بەپێی ئەم جاڕنامەیە". 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی" هەر دەستدرێژییەکی سوپای ئیسرائیل بە هەموو هێزمانەوە وەڵام دەدرێتەوە". 

کاتژمێر (٢:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرشەکەی ئێران کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٠ موشەکی بەرەو ئیسرائیل هەڵدا و سێ بنکەی ئاسمانی ئیسرائیلی کردە ئامانج. 

هەروەها لای خۆشییەوە به‌رگری ئاسمانى ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا وتی" سیستمى به‌رگری وه‌ڵامی هێرشه‌كانى ئیسرائیلى داوه‌ته‌وه‌ و زیانمان زۆر نییە، تەنها چەند بنکەیەکی سەربازی لە تاران، خوزستان‌ و ئیلام کراونەتە ئامانج و قەبارەی زیانەکانیش زۆر کەمن‌ و دوو سەربازیشمان لە ئەنجامی هێرشەکان کوژراون".