لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


13 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان نزیک گوندی تازەدێ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان :دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، لە نزیک گوندی تازەدێ کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بەربەستی ناوەندی رێگاکەدا بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشین برینداربوون.

سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

کامەران کەریم