کۆمسیۆن ئەنجامى ئەلیکترۆنى و جیاکردنەوەى دەستیی دەنگەکانی ڕاگەیاند

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن عێراق


15 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو سندوقانەی کێشەیان لەسەر بووە، بە دەستی ژماردنیان بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەی ئەو ئەنجامە بووە کە سیستمی ئەلیکترۆنی سندوقەکە ئاشکرایکردووە.

 هەرکاتێک کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، حزب، لایەنی سیاسی و کاندیدەکان دەتوانن لەماوەی سێ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکانی پرۆسەکە بدەن.

رۆژی 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و رۆژی دواتر ئەنجامی بەرایی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا، بەڵام تا ئێستا کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیاندووە.

کامەران کەریم