ئەمریکا لەبارەی ئۆپراسیۆنی سووپای تورکیا لە خاکی هەرێم هاتە دەنگ

(0) / / جهان / زایەڵە تورکیا هەرێم


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ماتیۆ میلەر, وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا, داوای لە حكومەتی توركیا كرد هەماهەنگی بكات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان, لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنەی لە دەرەوەی سنورەكانی ئەنجامیدەدات.
میلەر, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داوامان لە حكومەتی توركیا كردووە پرۆسە سەربازییەكانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغداد ئەنجامبدات, هاوكات داوشمان كردووە, گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت و زیانیان پێنەگەیەنێت. 
وتیشی: تێگەیشتمان هەیە بۆ ئەو مەترسیە بەردەوامەی كە پارتی كرێكرانی كوردستان لە ناوچەكە دروستیكردووە.
کامەران کەریم