هۆکاری گریانی هێمیلتۆن پاش سەرکەفتن لە گرەندپێری بەریتانیا چی بوو؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بەریتانیا


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لوئیس همیلتون شرۆڤە دەکات کە بۆچی باش بردنەوەی گرەند پێری بەریتانیا، دەگریا.
 
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئسکای ئسپۆرت، لوئیس هێمیلتۆن پاڵەوانی 7 خولی فڕمووڵی یەک و شۆفێری تیپی مێرسێدێس بێنز لەبارەی کاردانەوەی هەستیارانەی خۆی پاش بردنەوە لە گرەند پێری بەریتانا کەوا ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچوو باس دەکات. 
 
لوئیس دەڵێت: ئەمجارە هەستیارانەترین بردنەوەیەک بوو کە ئەزموونم کرد، هەموو دەم لە خۆمم دەپری کە بۆچی ناگریم؟ 
براوەی گرەند پێری ئنگلیز وتیشی: پاش ساڵەکانی 2021 هەوڵم ئەدا بگەرێمەوە و وەکوو تیپێک دەورانێکی دژوارما تێپەڕاند، لە درێژەی ڕێگەدا بیرۆکەی جوراوجور و گۆمانم لەگەڵ بوو، تا ڕادەیەک کە جاروبار بەنیاز نەبووم بەردەوام بم، بەڵام ئەوەی کە دووبارە لەسەر پێ ڕاوەستی و دیسان هەوڵ بدی و لە ئاکامدا سەربکەویت باشترین هەستی دنیات پێ دەبەخشێ.
 
کەژاڵ حەمیدی