عێراق باشترین وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی لە مێژووی خۆیدا بەدەست هێناوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم عێراق


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق :
 
لەمساڵدا عێراق باشترین وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی لە مێژووی خۆیدا بەدەست هێناوە، بەوپێیەی تا 5ی تەمموزی ئەمساڵ زیاتر لە پێنج ملیۆن و 945 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە. 
 
لە پلانماندایە بڕی زیادەی گەنم هەناردەی دەرەوەی عێراق بکەین"
 
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، پارێزگای کەرکوک و نەینەوا بەردەوامە.
 
لە ماوەی پێنج رۆژی داهاتوودا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە پارێزگای کەرکوک و نەینەوا کۆتایی دێت بەڵام لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی نزیکەی 20رۆژی دیکە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
 
بەپێی پێشبینییەکان، لە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵدا نزیکەی شەش ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت، لەکاتێکدا عێراق پێویستی بە پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ و کۆگاکردنیشی.
 
کامەران کەریم