ئەرجەنتین بوو بە فیناڵیست، مێسی گەیشتە عەلی دایی

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی گۆڵ دایی


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەلە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ئەرجەنتین، بە هۆی سەرکەفتن بەرانبەر بە کەنەدا، گەیشتە بەشی فیناڵی کۆپا ئەمەریکای 2024.

لە درێژەی کێبەرکێیەکانی قۆناخی نیوەدواینی کێبەرکێیەکانی کوپا ئەمەریکای 2024، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەرجەنتین بە ئاکامی 2 بەر 0 لە کەنەدای بردەوە، خولین ئالواز و لیونێل مێسی دوو یاریزانێ بوون کە بۆ تیپی ئەرجەنتین گوڵیان تۆمار کرد.

مێسی بە تۆمار کردنی گوڵ لەم یارییەدا گەیشتە ڕیکوردی 109 گوڵی تۆمار کراوی عەلی دایی، ئەوا ئێستە ئەو دەرفەتەی هەیە کە پێش هێرشبەری پێشووی تیپی نیشتمانی ئێران بکەوێت. ڕۆناڵدۆ بە 130 گوڵی تۆمار کراوی نیشتمانی، سەروو نشینی ئەو جەدوەلە.

کەژاڵ حەمیدی