هەندێك لە ئاوارەكان دوای گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان جارێكی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێم

(0) / / عراق / زایەڵە ئاوارە هەرێم


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رۆژنامەی (الصباح):ئەندامێكی لیژنەی ئاوارەكانی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: هیچ بڕیارێك نەدراوە لەبارەی رێگەگرتن بە سەردانی تیمەكانی سەربە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران, بۆ كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان. 

شەرف سلێمان, پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەكە, ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە دەوروژێنرێن ناڕاستن, وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران توانای ئیدارەدانی دۆسیەی ئاوارەكانی نیە, جۆرێك لە سەرلێشێواوی لەنێوان دواخستنی داخستنی كەمپەكان و بەدیهێنانی گەڕانەوەی ئارەزومەندانە هەیە. 

حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی یەكەمی گەڕانەوەی ئاوارەكانە, هاوكارییەكی گەورەش هەیە لەگەڵ وەزارەتی كۆچبەران لەو بوارەدا.

کامەران کەریم