بڕی 60 ملیۆن دینار بۆ پێشینەى خانووبەرە بە هاوڵاتییانی عێراق دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پێشینە خانوبەرە کوردستان


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەکارییدەکەن بۆ ئەوەی بڕی 60 ملیۆن دینار بۆ پێشینەی خانووبەرە بە هاوڵاتییان بدرێت. 
 
نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند، وەزارەتەکەیان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ داواکردنی قەرزی خانووبەرە بە بڕی 60 ملیۆن دینار کە بە قیست بۆیان خەرجدەکرێت. 
 
دەشڵێت، وەزارەتەکە بڕی 750 ملیار دیناری مسۆگەر کردووە، کە بەپێی رێنماییەکانی یاسای سندوقی نیشتەجێبوون خەرجدەکرێت، کە رێگە بە هەر هاوڵاتییەک بۆ داواکردنی قەرز دەدات، بەمەرجێک خاوەنی پارچە زەوییەک بێت کە لە 100 مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت.
 
وتەبێژەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق باس لەوەش دەکات، نزیکەی شەش هەزار مامەڵەی قەرز هەیە کە بڕە پارەکە لە ماوەی کورتی داهاتوودا  بۆیان خەرجدەکرێت.
 
ئەوەش دەڵێت، سندوقی نیشتەجێبوون 17 هەزار مامەڵەی وەرگرتووە، کە 11 هەزاریان تا مانگی ئازاری ساڵی رابردوو تەواو بوون.
 
کامەران کەریم