1 / 14
2 / 14
3 / 14
4 / 14
5 / 14
6 / 14
7 / 14
8 / 14
9 / 14
10 / 14
11 / 14
12 / 14
13 / 14
14 / 14

(0) / / ایران / زایەڵە قەرارگەی ڕەمەزان کوردستان سەردار سەلامی تاران سوپای پاسداران


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بیرئانینی شەهیدانی قەرارگای ڕەمەزان بە بەشداریی میوانانی هەرێمی کوردستان لە تاران بەڕێوەچوو و فەرماندەی سوپای پاسداران لەم ڕێوڕەسمەدا جەختی لەسەر برایەتیی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ هەموو کوردێک کرد.

بیرئانینی شەهیدانی قەرارگای ڕەمەزان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ته‌مموزی 2024 لە هۆڵی فەتحولموبین لە تارانی پایتەختی ئێران بە بەشداریی میوانان لە هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە بیرئانینی شەهیدانی قەرارگای ڕەمەزان، ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامى ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتى، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانی حکومەتی هەرێم، حاجی بیلال سڵێمان ئەندامی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێم، جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵێسە جەبار فەرمان سەرکردایەتی یەکێتی و جەمیل هەورامی فەرماندەی پێشمەرگە لە یەکێتی، حەمەی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست، کامیل حاجی علی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی میوان لە هەرێمی کوردستانەوە بوون.

فەرماندە عەبدولڕەزا مسگەریان فەرماندەی قەرارگەی ڕەمەزان لە وتاری دەستپێکی ئەم بیر ئانینە بە ئاماژە بە پێشینەی کار و چالاکییەکانی ئەم هێزە، وتی: لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی کە قەرارگەی ڕەمەزان بە فەرمانی ڕابەری شۆڕش و فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دامەزرا تا ئێستای لەگەڵ بێت بە هاوکاری برایان لە عێراق لە سەردەمی شەڕی سەپێنراو و بەرگریی پیرۆز لە بەرانبەر ڕژێمی بەعسی سەدام و هەروەها لە بەرانبەر داگیرکەران، تاقمە تیرۆریستییەکان و داعش دەوری سەرەکی بینیوە.

لای خۆیەوە، حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامئ لە وتارەکەی لەم بیرئانینیەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە برایانی ئازیزی کورد و عەرەب لە هەر شونێک بن برای ئێمەن، ئیسلام سنوورەکانی تێپەڕاندووە و ئیتنیکەکان بە دەرفەت دەزانێت، وتی: قەرارگەی ڕەمەزان هاوبەشییەک لە نێوان دو گەل بۆ پاراستنی نیشتیمانێک بوو.

وتیشی: قائیمەی بەرەی مقاوەمە توانی لە یەمەن و عێراق و لوبنان و فەڵەستین پەرەبستێنێت بە چەشنێک ڕۆڵەی یەمەنی لە ڕێگای دەریای سوور ڕێ لە پشتیوانانی ڕژێمی زایۆنی دەگرێت و ئەمەش فەخر و شانازییە.