ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان مووچە


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کۆتایی دێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەمموزی2024، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران دێت.

بەگوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی (پەروەردە، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی ، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی  ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلان دانان، روشنبیری و لاوان، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران) دابەشدەکرێت.

کامەران کەریم