بەیرانوەند لاوترین تیرهاوێژی ئامادەبوو بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تیرهاوێژ


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی جیهانی فیدراسیۆنی تیرهاوێشتن، بەیرانوەند وەکوو لاوترین تیرهاوێژی ئێستای ئۆڵۆمپیکی پاریس ناسێندرا.

دواین لیستی تیرهاوێژانی ئامادەبوو بۆ ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس لە لایەن فیدراسیۆنی جیهانی ڕاگەیندرا، لە سەر هەمان بنەما 340 تیرهاوێژ لە 81 وڵات و دوو ئەندامی دیکەی تیپی پەنابەرانی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک (IOC) لە پاریسدا ئامادە دەبن.

چین و هێند بە 21 وەرزشوانەوە زۆرترین هەژمارەی نوێنەریان هەیە لە لقی تیرهاوێشتندا بۆ ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس.

لەو یارییانەدا موحەمەدی بەیرانوەند لاوی 15 ساڵ تەمەنی ئێرانی کە پێشتر پشکی بەشداری ئۆڵۆمپیکی بەدەست هێنابوو وەکوو لاوترین ئامادەبووی ئۆڵۆمپیکی ئەوساڵ دێتە ئەژمار.

کەژاڵ حەمیدی