گەشتێکی هاوبەش بۆ باڵەکایەتی لە لایەن گرووپی شاخەوانی گەرمیان ئەنجام درا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گەرمیان شاخەوانی


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  کۆمەڵەی شاخەوانی گەرمیان گەشتێکی دووڕۆژەی ئەنجام داوە بۆ بەرزاییەکانی باڵەکایەتی کە بە هەماهەنگی گەنجانی کەرکووک ڕێکخرا بوو.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی گەرمیان: لە ماوەی دوو ڕۆژدا 
کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان 
بە چوار ئەندام بەشداری گەشتێکی شاخەوانیان کرد بۆ حەساری سەکران لە دەڤەری باڵەکایەتی کە لەلایەن گروپی شاخەوانی گەنجانی کەرکووکەوە ڕێکخرابوو 
سروشتی جوانی ناوچەکەو دیمەنی تاڤگە و کانی و دەنگی باڵندە کێوی یەکانی دەڤەرەکە و بینینی ڕەشماڵی کۆچەرییەکان گەشتەکەیان جوانتر کرد.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: دوای گەیشتن بەلووتکەی❨واری شێخان❩ و نۆشکردنی چایەکی سەر ئاگر و چرکاندنی چەند وێنەیەکی یادگاری، گەڕاینەوە کەمپی مانەوە و لەوێشەوە بۆ خاڵی دەستپێک.

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: سوپاس بۆ خوا پاشان بۆ گرووپە جوانەکەی گەنجانی کەرکووک کە لە دوای دوو ڕۆژ پێکەوە بوون گەشتەکەمان بە سەلامەتی ئەندامانی بەشداربوو بە پایان گەیشت.