پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە لەسەر دەستگیركردنی "دنیا عادل" دەدات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دنیا عادڵ پۆلیسی سلێمانی کۆمەڵایەتی


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند: دونیا عادل بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە.

ناوبراو ماوەیەكی زۆرە كێشەی لەگەڵ چەند كەسێكدا هەیە، دوێنێ فەرمانی دەستگیركردنی بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی بۆ دەرچووە.

هەر دوێنێ هێزێكی بنكەی پۆلیسی بەختیاری چوونەتە ماڵەكەی و دەستگیریان كردووە.

پۆلیس نە هێزی دەمامكداری هەیە و نە كاری نایاساییشمان كردووە وفەرمانی گرتنی هەبووە، براوەتە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و وتەی لێوەرگیراوە و براوەتە بەردەم دادوەر، دادوەریش بڕیاری راگرتنی داوە و نێردراوە بۆ گرتن و گواستنەوە.

هەر شتێكی دیكە لەبارەی ئەو كەیسەوە دەوترێت هیچ بنەمایەكی نییە.

کامەران کەریم