لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان بە گۆڕانکارییەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەرى ژمێریارى لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینى سلێمانى بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانیان بە گۆڕانکارییەوە ئامادەکردووە و ناردوویانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینى و دواتر رەوانەی بەغداد دەکرێت.

وتیشی: لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانیان بە گۆرانکارییەوە ئامادەکردووە و ناردوویانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و ئەوان دەینێرن بۆ وەزارەتی دارایی و دواتر دەنێردرێت بۆ بەغداد.

باشی لەوەشکرد:ئەو لیستەی ناردوومانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێراقە و لیستێکی دیکەشمان ئامادەیە کە هاوشێوەی مانگەکانی پێشووە.

بەگوێرەی یاسای خانەنشیانی عێراق، کەمترین مووچەی خانەنشیان 500 هەزار دینارە و بڕى 100هەزار دیناریشیان بۆ باشترکردنى بژێوى ژیانیان بۆ خەرجدەکرێت، بەڵام کەمترین مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان 220 هەزار دینارە، ئەگەر هاوتای بەغداد بکرێت کەمترین مووچە 600 هەزار دینار دەبێت.

کامەران کەریم