هه‌فتانه‌ 1700 كه‌س له‌ جیهان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانلەدەستدەدەن

(0) / / جهان / زایەڵە کۆرۆنا


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەلە ـ تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبرییۆسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری له‌ كاریگه‌رییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشا، خه‌ڵك كه‌متر پێكوته‌ی دژه‌ڤایرۆس به‌ كار ده‌هێنن.

دەشڵێت، تا ئێستا ئه‌م ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ و ڕێژه‌ی مردن به‌هۆیه‌وه‌ به‌رزه‌. ڕوونیشی كرده‌وه‌، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 60 ساڵه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هه‌فتانه‌ 1700 كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ گیانلەدەست دەدەن.

کامەران کەریم