زیاتر لە 108 کۆمپانیاى بەریتانى چەک بۆ ئیسرائیل دابیندەکەن

(0) / / جهان / زایەڵە بەریتانیا ئیسرائیل ڕژێمی زایۆنی غەززە


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕێکخراوی هەڵمەتی قەڵاچۆکردنی بازرگانی چەک (CAAT)، لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی بەریتانیا مۆڵەتی فەرمی داوە بە زیاتر لە 108 کۆمپانیا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازیی بۆ ئیسرائیل دابین بکەن و بەوەش بەریتانیا کەوتووەتە ڕیزبەندی یەکەم و هیچ ڕێگری و مەرجێکیشیان بۆ رێژە و جۆری پێداویستیەکان دیاری نەکراوە.

لە بڵاوکراوەکەی ڕێکخراوی هەڵمەتی قەڵاچۆکردنی بازرگانی چەک ئاماژە بەوەشدراوە، تائێستا هەزار و 335 ڕێگەپێدانی تایبەت و 66 ڕێگەپێدانی بێ مەرج بۆ دابینکردنی پێداویستی سەربازی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بۆ کۆمپانیاکان کراوە، کە پێدوایستیەکانی ئیسرائیل پڕبکەنەوە.