لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوت ئەم هەفتەیە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 10 ی هەموو مانگێک لیستی ناوی مووچەخۆران لە وەزارەتەکان و دەستەکان وەردەگرێت و دوای وردبینی ڕەوانەی بەغدای دەکات، بۆ ئەوەی تا کاتی مووچە هیچ بیانوو و ئاستەنگێک لەلایەن بەغداوە بۆ نەناردنی مووچە دروست نەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند لیستی مووچەی مانگی حەوتی وەزارەت و دەستەکان بۆ ئێمە نێردراوە، دوای تەواوکردنی وردبینی ئەم هەفتەیە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی ڕەوانە نەکردووە.

کامەران کەریم