باڵەی دانیشتەی ئێران، یەکێک لە 50 هۆکاری بینینی پارئۆڵۆمپیکی 2024

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئیران


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەی دانیشتەی ئێران، یەکێک لە هۆکارە سەرنجڕاکش و سەرەکییەکانە بۆ شوێنگری و بینینی یارییەکانی پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس.

یارییەکانی پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس لە حاڵێکدا کەمتر لە 50 ڕۆژی دیکە دەستپێدەکات کە وڵاتی فەڕنسە بۆ یەکەمجار میوانداری ئەو ڕووداوەیە.

ماڵپەڕی نێودەوڵەتی پارئۆڵۆمپیک (lpc) لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی داوەتە سەر 50 هۆکاری سەرەکی کە لەمەڕ ئەو هۆکارانە نابێت بینینی پارئۆڵۆمپیکی پاریس لە دەست بچێت.

یەکێک لەو هۆکارانە ئامادەبوونی تیپی نیشتمانی باڵەی دانیشتەی پیاوانی ئێرانە. ماڵپەڕی IOC وێڕای ئاماژەدان بەو خاڵە کە تیپی ئێران بۆ بەدەست هێنانی سێهەمین  نیشانی زێڕی خۆی هەوڵ ئەدات، وتیشی:"تیپی پیاوانی ئێران پاش گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی لە ساڵەکانی 2016ی ریۆ و 2020 توکیو،  ئەوا ئێستا بۆ بەدەست هێنانی نیشانی زێڕ هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گڕ.

نابی بینینی یاری تیپی نیشتمانی ئێران بە ئامادەبوونی کەسایەتی بەرجەستە و بەناوبانگی مورتێزا مێهرزاد لە دەست بچێت.

کەژاڵ حەمیدی