گروپی شاخەوانی کۆسارــ کۆیە و گەشتێک بۆ بەرزترین خاڵی کوردستانی عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە کۆسار وەرزش شاخەوانی


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی کۆسار ـــ کویە گەشتێکی هاوبەشی ئەنجام داوە بۆ بەرزترین لووتکەی کوردستانی عێراق، لووتکەی هەڵگورد.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کوسار ـــ کۆیە: گرووپەکەمان گەشتێکی شاخەوانی ئەنجامدا بۆ بەرزترین خاڵی عیراق لە کوردستان کە لووتکەی هەڵگورد بوو بە بەرزی 3607 مەتر  لەئاستی ڕوی دەریاوە
بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتیشی: گروپی شاخەوانی کۆسارـکۆیە هاوڕێ لەگەڵ گروپی شاخەوانی خانمانی کۆیە و دوو لەئەندامانی گروپی شاخەوانی چارچەڵ گەشتەکەمان ئەنجامدا بەدوو ڕۆژ و شەومانەوەیەک لەبناری هەڵگورد لەشوێنی کەمپ.

سوپاس بۆ خودا گەشتەکەمان بەسەلامەتی کۆتایی هات.