لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت.
حسێن موئنەس، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێک دواکەوتنی مووچەی هەندێک وەزارەت پەیوەندی بە هەندێک ڕێکاری کارگێڕی وەزارەتی داراییەوە هەیە و مووچەی فەرمانبەران لەمساڵدا زامنکراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

هاوکات، زیاد زوبەیدی، شارەزای ئابووری بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاند، دواکەوتنی مووچە شتێکی زۆر ئاساییە و هیچ پێویست ناکات فەرمانبەران نیگەران بن.

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناشدا ڕووداوی هاوشێوە ڕوویدا و جەختشیکردەوە لەوەی حکومەت دەتوانێت لە ڕێی داهاتی نەوت و گومرگ و دەروازە سنوورییەکانەوە پارەی نەخت بۆ دابەشکردنی مووچە دابین بکات.

کامەران کەریم