خواردنەوەی قاوە راستەوخۆ دوای لەخەوهەستان چ زیانێکی هەیە؟

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە قاوە


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ شارەزایەکی بواری پزیشکی دەڵێت، خواردنەوەی قاوە راستەوخۆ دوای لەخەوهەستان دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.

کریس بوچەر پزیشکێکی ئەمریکییە دەڵێت، “زۆر کەس پێیانوایە کاتێک قاوە لە بەیانیاندا و دوای لەخەوهەستان دەخۆنەوە، وزە و چالاکیی و مەزاجیان باشتر دەبێت، کە ئەمەش راستە، بەڵام دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە”.

باسلەوەشدەکات، کاتێک قاوە دەخۆیتەوە، کاریگەریی لەسەر بڕی میز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی گورچیلەکان بە هەوڵێکی زۆرترەوە کاربکەن، کەسەکە بە درێژایی رۆژەکە ئارەق دەکاتەوە و جەستەی وشکدەبێتەوە.

دەشڵێت، بۆ ئەوەی خۆت لەو زیانەی قاوە بپارێزیت باشترە پێش خواردنەوەی قاوە چەند پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی باڵانسی ئاو لە جەستەدا کۆنتڕۆڵبکەیت و رێگری لە هێڵنجدان و رشانەوە بکەیت.

کامەران کەریم