سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا  ڕایگەیاند، بڕیاربوو رۆژی دووشەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبكرێت و خراوەتە سبەی چوارشەممە كە لە سەرجەم پەروەردەكانی سلێمانی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.

وتیشی، "ئەمڕۆ تەئكیدمان كردووەتەوە و پێمان راگەیەندراوە لە هەر 15پەروەردەكەی سنووری سلێمانی سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.

کامەران کەریم