ئامادەبوونی گوڵپارێزی تیپی نیشتمانی ڕووسیا لە تیپی پاری سێن جێرمەندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــئ ماتۆی سافۆنۆف، گوڵپارێزی تیپی نیشتمانی ڕووسیا، لە ڕاهێنانەکانی پێش وەرزی یاریکردنی تیپی پاری سێن جێرمەن ئامادە دەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی Le parisien ماتۆی سافونوفی ڕووسی هەواڵی لە تەیار بوونی خۆی داوە بۆ ئامادەبوون لە وەرزی نوێ یاریکردنی تیپی پاری سێن جێرمەن پاڵەوانی لیگی فەڕنسە.

پاری سێن جێرمەن مانگی ڕابردوو هەواڵی لە واژۆی گرێبەستێکی 5 ساڵە داوە لەگەڵ سافۆنۆف. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان بڕی گواستنەوەی ئەو یاریزانە 20 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیندراوە.

ماتوی سافونوف لە کراسنودارەوە گواسترایەوە بۆ پاری سێن جێرمەن و سەرجەم 13 یاری بۆ تیپی نیشتمانی ڕووسیا ئەنجام داوە.

کەژاڵ حەمیدی