زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان مووچە هەرێم


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت لە کۆتاییدایەوە و رەوانەی بەغدا دەکرێت.

هەروەها ئەو سەرچاوە وتیشی، لە کۆتایی ئامادەکارییەکانی لیستی موچەی مانگی حەوتدان، وردبینی بۆ لیستی موچەخۆران تەواو بووە و بەشیوەی ئەلیکترۆنی ئەمادەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هیچ گرفتێکی تەکنیکی دروستنەبێت، بەشیوەی چاپکراویش ئەمڕۆ تەواو دەبیت و رەوانەی بەغدای دەکەین.

دەشڵێت، لیستى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران سەرجەم وەزارەتە مەدەنییەکان و هێزە ئەمنییەکان و خانەنیشنان لەخۆدەگرێت بە هاوتاکراوى

کامەران کەریم