بەرهەمی چپسی پەتاتەی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئوردن و سعودیە دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پەتاتە ئابووری چیپس


Jul 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: بەرهەمی چپسی پەتاتەی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئوردن و سعودیە دەکرێت.

رێوڕەسمی یەکەمین هەنگاوی هەناردەکردنی بەرهەمی چپسی پەتاتەی سروشتی بۆ هەر دوو وڵاتی ئوردن و سعودیە به هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و هۆڵەندا و کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئەربیل بەیروت بەڕێوەچوو.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، "هەناردەکردنی بەرهەمی چپسی سروشتی پەتاتە دەرفەتێکی گرنگ دەرەخسێنێت بۆ بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی پەتاتە و هاندانی زیاتری جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان و بەپیشەسازیکردنی بەربوومە کشتوکاڵییەکان بە تایبەتی پەتاتە.

کامەران کەریم