داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە شەفافیەت


Jul 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ئاشكراده‌كات كه‌ زیاتر له‌ نۆ  ملیار و 166 ملیۆن دینار بوه‌ و 84%شی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت له‌ رۆژی 3ی (ته‌مموز/7)ی 2024 تاوه‌كو 19ی (ته‌مموز/7) داهاتی هه‌ردو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بڕی نۆ ملیار و 166 ملیۆن و 954 هه‌زار و 969 دینار بوه‌، به‌جۆرێك كه‌ حه‌وت ملیار و 657 ملیۆن و 258 هه‌زار و 25 دیناری نه‌ختینه‌یه‌ و 84% كۆی داهاتی هه‌فته‌كه‌ پێكده‌هێنێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، ملیارێك و 509 ملیۆن و 696 هه‌زار و 944 دینار واته‌ 16%ی كۆی داهاتی هه‌فته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی چه‌كه‌.

کامەران کەریم