هەشت بازرگانی ترسناکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مادەی هۆشبەر کوردستان


Jul 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا جیاوازدا لە سنووری بەغدا هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران، هەروەها دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و چەكی سووكدا گیرا.
 
ئاماژە بەوەشكراوە، بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر بەپێی بڕگەكانی ماددەی (٢٨)ی ماددەی هۆشبەر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، 
 
لە كۆتایشدا ئەوەخراوەتەڕوو، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو هەشت داواكراوە گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كران، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت و بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.
 
کامەران کەریم