بەرپرسێکی باڵای سەربازی تورکیا لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان کوژرا

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا هەرێمی کوردستان گەریلا


Jul 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بەرگریی تورکیا، گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی بەناوی عەبدوڵڵا جەم دەمیرکان، ئەفسەری هێزی وشکایی ئەرکدار لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، رۆژی 12ی مانگ لە کاتی رووبەڕووبوونەوەیەکی سوپای وڵاتەکەی لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاپ، مینێک لەژێر پێی سەربازێک بەناوی بەهادر ردڤان تالای تەقییەوە کە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و عەقید عەبدوڵڵا جەم دەمیرکانیش بە سەختی بریندار بوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای هەفتەیەک چارەسەرکردن و سەرباری هەوڵی پزیشکەکان، عەقید عەبدوڵڵا شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی سەربازی لە ئەنقەرە گیانی لەدەستدا.

کامەران کەریم