نرخی یامال، 480 قات زیاتر لە ئێمپاپێ، لە تەمەنی 17 ساڵاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێمپاپێ


Jul 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی تەمەن 17 ساڵی بارسێلۆنا، لە کاروباری گواستنەوەکانی رئاڵی مەدرید دەنگی دایەوە

لامین یامالی تەمەن 17 ساڵ بە نرخی 120 ملیۆن یۆرۆوە وەکوو بەنرخترین یاریزانی مێژووی تەمەنی خوار 18 ساڵ دێتە ئەژمار.
یامال ئەستێرەی تیپی بارسێلۆنا بە سێوازێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ تیپی نیشتمانی ئسپانیا و لە یۆرۆ 2024دا درەوشایەوە و خەڵاتی باشترین یاریزانی گەنجی ئەو تورنومێنتەی بەدەست هێنا.

یامال لەو تەمەنەدا، 120 قات زیاتر لە نەیمار لە تەمەنی 17 ساڵاندا (یەک ملیۆن یۆرۆ) بەنرخە.

لامین یامال وەکوو یەکێک لە یاریزانە لێهاتووەکانی تیپی لاروخا دێتە ئەژمار کە بوو بە هۆی گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی ئەو تیپە لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا2024.

نرخی یامال پێش لەو تورنومێنتە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دروشاندنی لە یۆرۆ 120دا نرخی ناوبراوی بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ بەرز کردەوە.

کەژاڵ حەمیدی