تۆمەتبارێك دەستگیركرا كه‌ ته‌قه‌ی له‌هاوڵاتییه‌ك كردبوو.

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تەقە هاوڵاتی سلێمانی


Jul 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی له‌هاوڵاتییه‌ك كردبوو.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ته‌قه‌ی لێكراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌تەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌.

له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار ( هـ، م، أ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

کامەران کەریم