زانیاری نوێ له‌باره‌ی سێ تۆمه‌تباری "دزینی ئۆتۆمبێلێك" بڵاوده‌كرێته‌وه‌

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی دزی


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین: سێ تۆمه‌تبار ئۆتۆمبێلێكیان له‌ قه‌زای سۆرانه‌وه‌ به‌ره‌و رانیه‌ هێنابو به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان دزیوه‌ و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیرا. 
 
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕانیه‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌سه‌ر بونی ئۆتۆمبیلێكی گومانلێكرا و له‌ پێشه‌نگاكانی ئۆتۆمبێل له‌ جۆری (ئۆپترا) ڕه‌نگی سپی، دوای به‌ ده‌ستهێنانی بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ نه‌هێشتنی تاوانی ڕانیه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی ناوبراودا گیراو و سێ تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران".
 
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌ به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیس دانیان نا به‌تاوانه‌كه‌یاندا كه‌ له‌ قه‌زای سۆران ئۆتۆمبیله‌كه‌یان دزیوه‌ و به‌ مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی هێناویانه‌ بۆ پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له‌ سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین".
 
کامەران کەریم