ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەی هەرێمەوە لەبارەی مووچەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارایی


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
 زایەڵە - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەبڕیاری وەزیری دارایی کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ( ٧٠ ) چارەسەر کرا. 

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ٢٢ ی تەموزی ٢٠٢٤ )، بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی ( ٧٠ ) کە لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگای سلێمانیەوە هاتبوون.    

له دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ( ٧٠ ) کرا کە ژمارەیان زیاتر لە ( ٩ ) هەزار کەسەو مووچەی مانگانەیان نزیکەی ( ٤ ) ملیار دینارە و تا ئێستا نەخراونەتە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوری.     

کامەران کەریم