دەست بە دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان مووچه


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێت.

پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 600 فەرمانبەری هەیە و تائێستا مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.

بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی مووچەکەیان، بەغدا مووچەکەی دابین نەکرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی مووچەی ئەم مانگەشیان پێدەدا.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 9 ی تەمموزی 2024 خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بەبێ وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروستبووە.

هاوکات تا ئێستاش دیارنییە کەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

کامەران کەریم