كێشەی مووچەی هەرێم چارەسەر كراوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچەی هەرێم بەغدا


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغداوە ئاشكرای دەكات، كە كێشەی مووچەی هەرێم چارەسەر كراوە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی  بە زایەڵەی ڕاگەیاند:  کێشەی مووچەی هێزەکانی حەفتا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی کارەبا چارەسەربوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی بوونی چەند كێشەیەكەوە، مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دوای نزیكەی 90 ڕۆژ ڕەوانەكرا و هاوكات تا ئەمڕۆش مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی كارەبا و پەرلەمانی كوردستان نەنێردراوە.
هاوكات، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ی دا، بەڵام ڕاشیگەیاند، دەبێت هێزەکانی یەکەی٧٠ کاربکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات دۆسیەی ئەو خانەنشینانە بگوازرێتەوە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین.
کامەران کەریم