مەم بورهان قانع: دیسانەوە زەمینەی لەبارچونی  پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دەڕەخسێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان پەرلەمانی کوردستان مەم بورهان قانع


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەم بورهان قانع لەبارەی کورسی کۆتاکان بۆ زایەڵە دەدوێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ هێشتا نزیکەی 75 رۆژ ماوە بۆ وادەی هەڵبژاردن، بەڵام هێشتا ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنجامدانی ماون و بگرە بەسیناریۆگەلێ تۆختریش دەکرێنەوە.

مەم  بورهان قانع ئەندامی پێشووی پەرلەمانی  کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەرزکردنەوەی سەقفی داخوازیی نوێنەری بەرەی تورکمانیی بۆ زیادکردنی ژمارەی کۆتای کورسییەکانی تورکمان بۆ 15 کورسیی (لەکاتێک دا دادگای فیدڕاڵیی عیراق سێ کورسیی بۆ داناون)، یەکێکە لەو ئەگەرانەی کە پێش هەڵبژاردن تورکمان و پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن دەکشێنەوە و ئەمەیش هاوکات دەبێت لەگەڵ درێژەدانی لەشکرکێشیی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم و ئیدیعاکردن بۆ بەرگریکردن لە مافی خوراوی تورکمان و گۆیە شەپۆلێکی نوێی نازیست دژ بە خوشک و برایانی تورکمان لە عیراق داسەریهەڵداوە (وەکئەوەی روسیا بەرانبەر  بە ئۆکرایین و لەپێناو پاراستنی روسییەکانی ئۆکرایین دا، رەوایی بە جەنگەکەی داوە لەدژی ئەو وڵاتە)... بۆیە، دیسانەوە زەمینەی لەبارچونی  پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دەڕەخسێت، سەرەڕای ئەوەی بەدوریدەزانم پارتی-یش بێ پێکهاتەکان بچێتە هەڵبژاردنەوە، ئەمەیش نەک لەبەر خاتری تورکمان و پێکهاتەکان، بەڵکو لەبەر مەترسیی تۆخبونەوەی ئەگەرەکانی گۆڕانی مۆزائیکی حکومڕانیی و گۆڕانکاریی لە پێگەی لوتکەی دەسەڵات دا.

وتیشی:  هێشتا نزیکەی 75 رۆژ ماوە بۆ وادەی هەڵبژاردن، بەڵام هێشتا ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنجامدانی ماون و بگرە بەسیناریۆگەلێ تۆختریش دەکرێنەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق-ەوە، بەزیان بۆ سەر لوتکەی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دا دەشکێتەوە و دەسەڵاتیش ئەم زیانەی قەبوڵ نییە.

کامەران کەریم