عێراق خوازیارە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمان لە مانگی ئەیلولی داهاتووەوە دەستپێبكات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئەمریکا


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز بڵاوی کردەوە؛ بەوتەی چوار سەرچاوە, عێراق خوازیارە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ویلایەتە یەكگرتووەكان سەرۆكایەتی دەكات, كشانەوەیان لە مانگی ئەیلولی داهاتووەوە دەستپێبكات و, لەمانگی ئەیلولی ساڵی (2025) كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرمی لە عێراق كۆتایی بێت, لەگەڵ ئەگەری مانەوەی هەندێك هێزی ئەمریكی, بەناونیشانی راوێژكار, كە بەم دواییە دانوستانی لەبارەوە كراوە. 

سەرچاوە عێراقیەكان و بەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاندووە: ئەم هەفتەیە هەڵوێستی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا لە كۆبونەوەیەكی ئەمنیی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت, تائێستا هیچ رێككەوتنێكی فەرمی نەكراوە لەسەر كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیماننان, یاخود هیچ خشتەیەكی زەمەنی پەیوەیست بەرو پرسە تائێستا دانەنراوە.

کامەران کەریم