عێراق لیترێك بەنزینی موحەسەن بۆ 600 دینار كەم دەكاتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەنزین ئابووری


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەنگاوەکانی ئاشکرا کرد بۆ بەرزکردنەوەی پێشنیازی کەمکردنەوەی بەنزینی موحەسەن بۆ 600 دینار لەبری 850 دینار، واتە بە نرخێکی کەمتر لە نرخی پێشوو کە ماوەی دوو مانگ لەمەوبەر گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو. 

سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنەکە، سەفا ئەلمەشهەدانی وتی، “زۆربەی خێزانە کەم دەرامەتەكان ناتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بە بەنزینی باش كارپێبكەن، و پەنا بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنی ئاسایی دەبەن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی ئۆتۆمبێلەکان”. 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕۆژانی داهاتوو پێشنیارێكی فەرمی بۆ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەكەینەوە بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی موحەسەن بۆ 600 دینار بۆ هەر لیترێک لەبری 850 دینار". 

مانگی ئایاری ڕابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا نرخی بەنزینی موحەسەن لە 650 دینارەوە بۆ 850 دینار بەرزبکاتەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری تێچووی هاوردەکردنی بەنزینی موحەسەن.

کامەران کەریم