گەشتێکی هاوبەش و تایبەتی گرووپی شاخەوانی ئایەندە بۆ سەر لووتکەی بێژەنگ بەسەر و لووتکەی هەڵگورد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش هەڵگورد


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی ئایەندە لەگەڵ هاوڕێیەتی گرووپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی هاوبەشی ئەنجام داوە بۆ سەردوو لووتکەی بێژەنگ بەسەر و هەڵگورد و لەو گەشتە شاخەوانییەدا هەوڵی خاوێنکردنەوی ئەو دەڤەرەیان لە ئەستۆ گرت

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپ: گرووپەکەمان، گرووپی شاخەوانی ئایەندە لەگەڵ گرووپی شاخەوانی مەقان سەرکەفتین بەسەر لووتکەی هەڵگورد و گەشتێکمان ئەنجام دا بۆ ناوچەکانی دۆڵی جافایەتی - گۆمە هەرزن، گۆپاڵە و  لووتکەی بێژنگ بەسەر.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: بەدەم ڕێگاوە خاوێنکردنەوەی شاخ و لووتکەکانی کوردستان  ئێمە وەکو گروپی شاخەوانی ئایندە لە لوتکەی بێژنگ بەسەر لە نزیک تەکیە و بازیان، ڕێڕەو و چواردەوری ناوچەکەمان پاک کردەوە لە زبڵ و خۆڵی زیادە و لە هەڵمەتی پاکڕاگرتنی چیاکان بەشداربووین و گەشتەکەمان بە سڵامەتی کۆتایی پێهێنا.