سەرکەفتنی میلیمەتری باسکەی ئەمریکا بەرانبەر بە سودان

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەمریکا باسکە وەرزش


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکەی ئەمریکا، لە دیدارێکی تدارەکاتی بەرانبەر بە تیپی سودانی باشوور سەرکەفت.

تیپی نیشتمانی باسکەی ئەمریکا، لە دیدارێکی تەدارەکاتی کەوا لە شاری لەندن بەڕێوەچوو بە ئاکامی زۆر نزیک لە یەک واتا 101 بەر 100 بەرانبەر بە سوودانی باشوور سەرکەفت.

لێبران جیمز 25 سەرپشک، 7پاسی گوڵ و 6 ڕیباند و هەروەها ئانتۆنی دیڤیس 15 سەرپشک و 11ڕیباندی بۆ تیپی نیشتمانی ئەمریکا بەدەستهێنا.

تیپی نیشتمانی باسکەی ئەمریکا، لە دوایین یاری تەدارەکاتی خۆی پێش لە دەسپێکی ئۆڵۆمپیک، ئێوارەی ڕۆژی دووشەم ڕووبەڕووی تیپی نیشتمانی ئەڵمان پاڵەوانی موندیال دەبێتەوە.

کەژاڵ حەمیدی