پێشکەوتنی زورۆف لە تۆڕەکانی ATPدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تێنیسۆری ئەڵمانی ژمارە 4ی جیهان، لە تۆڕەکانی ئەم وەرزەدا تەنانەت لە کەسی یەکەمی جیهانیش وەپێشکەوت.

ئەلێکساندر زۆرۆف لە بواری هەژماری سەرکەفتنەکانی ئەم وەرزەی تۆڕەکانی لێژنەی تێنیسی پرۆفشناڵی پیاوانی جیهان ATP بە 44 سەرکەفتن پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. ئەو تێنیسۆرە ئەڵمانییە لەو بوارەدا لە یانیک سینری ئیتاڵی و ژمارە یەکی جیهان وەپێشکەوت و بە تەنیایی بوو بە سەروو نشین.

ئەلکساندر ڕۆژی ڕابردوو لە کێبەرکێیەکانی خاکی ATP 500 لە هامبۆرگدا گەیشتە بەشی فیناڵ، لە قۆناحی نیوەدواینی ئەو تورنۆمێنتەدا، ئەلێکساندر زورۆف، بێ سێ و دوو تێنیسۆری ژمارە 49ی جیهان، پێدرۆ مارتینزی ئسپانیایی تووشی شکست کرد.
زۆرۆف لە یاری فیناڵدا لەگەڵ ئارتۆر ڕووبەڕوو دەبێتەوە کە پێشتر بۆ دووجار ئەویشی تووشی شکست کردووە.

کەژاڵ حەمیدی