پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەی سبەینێی بڵاوكردەوە

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان عێراق پەرلەمان


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەی سبەینێی بڵاو كردەوە، كە تێیدا شەش بڕگەی سەرەكی تاوتوێ دەكرێت، یەكێك لەوانەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاسای باری شارستانیی دەكرێت.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان لە ڕاگەیاندراوێكدا كارنامەی دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ پەرلەمانی عێراق شەش بڕگەی سەرەكی تاوتوێ دەكات، یەكێك لەوانەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی دەكرێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر پێشنیاری هەمواری یاسای زیندانیانی سیاسیی دەكرێت.

ئەوەش هاتوه‌ هەر لە كۆبوونەكەی سبەینێدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاسای باری شارستانی دەكرێت، هەروەها دەنگ لەسەر هەمواری یاسای موڵكی گشتیی دەدرێت، لەگەڵ ئەوانەشدا خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەكی دیكەش دەكرێت.

باس لەوەشكراوە، كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٣) وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان كاتژمێر١١ـی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

کامەران کەریم