لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە تەمووز


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەشڵێت، "لە ئێستادا وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت".

چرۆ محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی  راگەیاند، ئەمڕۆ لە عێراق دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی عێراق لە هەمانكاتدا دەستكراوە بە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، "ئەگەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گرفتی نەبوو دوای ئەوەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە لە عێراق هات ئەوا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت".

ئەو پەرلەمانتارە زانیاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، "چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی كارەبا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بنێردرێت".

کامەران کەریم