بەغدا و هەرێم لەبارەی پێداچونەوەی گرێبەستە نەوتیەكان ڕێککەوتن

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا هەولێر


Jul 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەغدا و هەرێم لەبارەی پێداچونەوەی گرێبەستە نەوتیەكان ڕێککەوتن.

لیژنەی نەوت و غاز سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق, ئاشكرایدەكات: هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێم لایەنێكی راوێژكاریان دەستنیشانكردووە, بۆ تەماشاكردن و پێداچونەوەی گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان.

عەدنان جابری, ئەندامی لیژنەكە, بە رۆژنامەی (الصباح)وتووە: رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە, لایەنی سێیەمی راوێژكاری لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمدابێت, بۆ پێداچونەوە بە گرێبەستەكانی ئەم دواییەی هەرێم و پوختەیەك رادەستی وەزارەتی نەوت بكەن, بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاربدات و هەڵوێستێكی گونجاو وەربگرێت, لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت لە كوردستانەوە.

کامەران کەریم