لەبارەی کشانەوە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بڕیار دەدرێت

(0) / / عراق / زایەڵە ئێران عێراق


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ماوەی چەند ڕۆژێكە لیژنەیەكی باڵا بەسەرۆكایەتی وەزیری بەگری عێراق لە واشنتۆن، بەمەبەستی تاوتوێكردنی كشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، هەردوو وڵات جەختیان لەسەر هاوكاری ئەمنی هاوبەش كردەوە، بڕیارە دوای كۆتایهاتنی كارەكانی لیژنە هاوبەشەكان بەیاننامەیەك لە سەر داهاتووی بوونى هاوپەیمانان لە عێراق بڵاوبكرێتەوە.

دوای كۆتایهاتنی كۆبوونەوەكان نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەیاننامەكەدا بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لە واشنتۆن دی سی لە ٢٢-٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٤وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و عێراق سەركردایەتی دووەمین دیالۆگی هاوكاری ئەمنی هاوبەشی هەردوو وڵاتیان كرد، تیایدا هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە هاوكاری ئەمنی و بەرژەوەندی هاوبەش لە سەقامگیری ناوچەكەدا دووپاتكردەوە.

کامەران کەریم