بومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان ئێران و عێراق ڕوویدا

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان بوومەلەرزە


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٢:٣٥) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەسەر سنوری نێوان عێراق و ئێران ڕوویداوە و لە لایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە". 

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بوومەلەرزەکە گوڕەکەی (٤.٦) پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵایی (٤٧)کم لە ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە. 

لەبارەی زیانە ماددی و مرۆییەکانەوە هیچ زانیارییەک نەزانراوە. 

کامەران کەریم