جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئەمریکا


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوە ئەمنییەکانی بڵاویان کردەوە، چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کراوە بەڵام ئاماژەی بە زیانەکان نەکردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیا عێراقییەکان، مووشەکەکان لە نزیک بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی سێشەممە (16ـی تەمموزی 2024) لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد.

زانیارییەکان ئاماژەیان بەوەکرد، هێرشەکە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ئەنجامدراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

کامەران کەریم