لە وەزارەتی پەروەردەوە ئامادەكارییەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەكەن

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندن پەروەرده


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، "ئامادەسازییەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 – 2025 بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و كتێبەكانی خوێندن بە كوالێتییەكی زۆر بەرز چاپدەكرێن".

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا حەوت ملیۆن و 674 هەزار و 617 كتێب وەك بەشی یەكەم گەیشتوونەتە كۆگای پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و خوێندنی كوردی لە كەركوك.

باسی لەوەشكردووە، گەیشتنی چاپی نوێی كتێب بۆ كۆگاكان بەردەوامدەبێت.

کامەران کەریم