لە عێراق ڕۆژانە ٥٤٠ کەس گیان لەدەستدەدەن

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - گۆڤاری “سی ئی ئۆ ۆرد”ی جیهانی سەبارەت بە ڕێژەی گیان لە دەستدان لە جیهاندا ئامارێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ڕێژەی گیان لە دەستدانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە کۆی ١٩٦ وڵات عێراق لە پلەی ٥٤مینیان دێت و وڵاتی چین لە پلەی یەکەمی جیهاندایە.

دەشڵێن، لە ڕێژەی گیان لە دەستدانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان عێراق لە پلەی شەشەمی وڵاتە عەرەبیەکاندایە و لە دوای میسر، سودان، مەغریب،  یەمەن و جەزائیر دێت.

لە کۆتایشدا هاتووە، ڕێژەی گیان لە دەستدان لە عێراق ڕۆژانە دەگاتە ٥٤٠ کەس.

کامەران کەریم